داواکاری گشتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی هاوڕەگەزخوازی دەرکرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

داواکاری گشتی هەرێم بە نوسراوی فەرمی، داوا لە سەرجەم فەرمانگەکانی دەکات کە رێکاری توندی یاسایی لەدژی ئەو رێکخراوانە بگرنە بەر کە بانگەشەی هاورەگەزخوازی دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023، دادوەر کاوە فەتحی مەعسوم، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک رێکخراوی ناحکومی کۆبووەوە و رایگەیاند، کار و چالاکی ئەو رێکخراوانە قەدەغە دەکەن کە بانگەشەی هاورەگەزخوازی دەکەن.

“بریاردرا کە گشتاندنێک بکرێ بەسەر گشت فەرمانگەکانی داواکاری گشتی کە رێکاری یاسایی توند بگرنە بەر لە دژی ئەو رێکخراوانەی چالاکی لەو جۆرەیان هەیە”، سەرۆکی داواکاری گشتی وای وت.

وتیشی، ئەو رێکخراوانەی کە کاری لەو جۆرە دەکەن، “دژ بە داب و نەریتی گشتی کوردستانن و دەبنە هۆی پچرانی شیرازەی کۆمەڵگای کوردی”.

عەلی حەمە ساڵح شەڕ لەگەڵ پەلکەزێڕینە دەکات

عەلی حەمە ساڵح شەڕ لەگەڵ پەلکەزێڕینە دەکات

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بە تۆمەتی هاندان بۆ هاورەگەزخوازی، دادگای سلێمانی مۆڵەتی رێکخراوی راسانی هەڵوەشاندەوە.