بۆ هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینار هەژمار دەکرێت

دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەدرێتە حاجیانی هەرێم

توانا نەقی

ئەو کەسانەی ئەمساڵ ناویان بۆ حەج هاتووە و دەچنە سعودییە بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەردەگرن، حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت لە یەکشەممەوە ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەدەنە بانکەکە.

نووسراوی پێدانی پارەکە لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ بانکەکان نێردراوە کە بۆ هەر حاجییەک 2000 دۆلار بە نرخی فەرمیی دابینبکەن کە بۆ هەر 100 دۆلار 132 هەزار دینارە.

کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومەرەی هەرێم بە 964ـی وت، لە یەکشەممەوە بەدواداچوونی ورد دەکەن بۆ ئەوەی هەموو حاجیانی هەرێمی کوردستانیش لەو پارەیە سوودمەندبن نوێنەرمان دەنێرینە بانکی دیاریکراو و ئەگەریش پێویست بکات خۆیان بۆ ئەو بابەتە و هەر کێشەیەکی دیکەش دەچنە بەغدا.

وتیشی، نووسراوەکە ئاراستەی هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بانکی ناسك ئیسلامی، بانکی جیهان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەکانی (A-B) کراوە و داوا کراوە، هەر 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێت بەو کەسانەی ئەم ساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە.

بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 5120 کەس ناویان گەڕاوەتەوە بچنە حەج و ڤیزەی هەموویان گەڕاوەتەوە و ئەگەر دحخی ناوچەکە لەبار بێت و بڕیرە 7ـی ئایار یەکە گەشتی حاجیان بە فڕۆکە بەرەو سعودیە دەست پێ بکات.