بۆ حەجی ئەمساڵ حاجیانی کوردستان تەنیا بەرێگای وشکانی گەشت بۆ سعودیە دەکەن
بۆ حەجی ئەمساڵ
“حاجیانی کوردستان تەنیا بەرێگای وشکانی گەشت دەکەن”
شۆڕش قادری
بۆ حەجی ئەمساڵ حاجیانی کوردستان هاوشێوەی حاجیانی هەموو عێراق، تەنیا بەرێگای وشکانی گەشت دەکەن، ئەو بڕیارەش لەپێناو سەلامەتی حاجیان دەرکراوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ سعودیه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج، گه‌یشتنیه رێككه‌وتن كه گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عێراق ته‌نیا به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت”.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی کوردستان دەست بە گەشتەکەیان بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومرە‌ی عێراق شێواز و رێکارەکانی چوونیان بۆ سعودیە رێكده‌خرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان، لەبەر ئەوەی بریاربوو به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عێراق و فرۆكه‌خانه‌كان، ئێستا ناچارن به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت بكه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دەڵێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دەن له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ، بۆ ئه‌مساڵیش مافی حاجیان بگه‌ڕێننە‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومرە‌ی عێراق دیاری ده‌كات.