میدیاى ئێرانى:
لە بەلوچستان هێرش کراوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و سێ پۆلیس کوژراون
964+
وریا فەتاح
لە ئەنجامى هێرشێکى چەکداریدا لە پارێزگاى بەلوچستان سێ پۆلیسى ئەو پارێزگایە کوژران.
ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی بەلوچستان ئاشکرای کردووە، رووداوەکە لە شارۆچکەی سەراوان بووە، ئەوەش کاتێک چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە مەفرەزەیەکی گەڕۆکی یەکەی فریاکەوتن کردووە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵى میدیا ئێرانییەکان، هێرشەکە لە کاتی دەوامی فەرمی ئەو هێزانەدا بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.