پێت هێگسێت:

سوپای پاسداران هەوڵ دەدات چەکەکانی بونیاد بنێتەوە

964+

شۆڕش قادری

وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە چەکەکانی لەژێر بینا رووخاوەکان دەربهێنێتەوە و بونیادیان بنێتەوە.

پێت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپشتیوانی دەزگای هەواڵگری زۆر باشتر لە جاران و بەشێوەیەکی توندتر کار دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێرانییەکان حەز دەکەن بڵێن کە کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکەن بەڵام هێزی دەریاییان نەماوە، لە ئێستاشدا خەریکی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنەوەی ئەو سەکۆ موشەکیانەن کە لە بۆردومانەکاندا کراونەتە ئامانج.

هێگسێت دووپاتیشکردەوە ئەگەر ئێران بژاردە خراپەکە هەڵبژێرێت، گەمارۆی دەخرێتە سەر و بۆمبیشی بەسەردا دەبارێت، بۆیە دەبێت دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە عاقڵانە بڕیار بدەن، هەڕەشەکانیشیان بۆ تەقەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان نیشانەی دەسەڵات نییە، بەڵکو چەتەگەرییە.

هاوکات دان کین سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، “لەکاتی دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران تا ئێستا 13 کەشتی رێگاکەیان گۆڕیوە و ئەگەر پێویست بکات، دەست بەسەر هەموو ئەو کەشتیانەدا دەگرین کە پێشێلی گەمارۆکە دەکەن”.

"نزیکەی 13 کەشتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە"

مەرجی ئەمریکا قورسە و گەمارۆش بەردەوام بێت ئێران وێران...

مەرجی ئەمریکا قورسە و گەمارۆش بەردەوام بێت ئێران وێران دەبێت