هەواڵەکان

گەنجێک لە ئاودا خنکا و قەیرانى غازیش دەرگاى نانەواکانى داخست

ژووری هەواڵ

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هەرچەندە ئەم بارانە مژدەی بوژانەوەی کانی و کارێزەکانی پێیە، بەڵام بێ ئافات نەبوو. لە کەرکوک لافاو گەنجێکی لەگەڵ خۆی برد و خنکا.

قەیرانى غاز، دەرگاى نانەواخانەکانى ناحیەى سیروانى داخست و ئێستا ئەو شارۆچکەیە، نانى گەرمى تێدا ناکرێت، نانەواکانیش دەڵێن تا چارەسەرێکمان نەکەن، نان لە تەنور نادەینەوە.

لە ترسی رووخانی دیوارەکان بەهۆی بارانبارینەوە، چەند گەراجێکی گەڕەکی تەعجیل لە هەولێر چۆڵکراون و شۆفێران ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر جادە رادەگرن.

بەهۆى بارانبارینەوە، سروشتى کوردستان وەک بوکى بەهاران رازاوەتەوە، لە هەرکوێ دەڕوانى گوڵ و گوڵزار و چەم و رووبار و کانییە، دیمەنەکان بەشێوەیەکن هاوڵاتیان کاتێک دەچنە ناو سروشت هەر وەک ئەوەى لە سویسرابن.