سێ کەس بریندارن

ئۆتۆمبێلێکى وەزارەتى سامانە سروشتیییەکان تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو

964+

بەرزان عوسمان- دوکان

بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لەسەر رێگاى خەلەکان بۆ سلێمانى، رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.

دانا جەبار، لێپرسراوى بنکەى هاتوچۆى خەلەکان بە 964ـى وت،”کاتژمێر 6:30 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لەسەر رێگاى خەلەکان بۆ سلێمانى، رووداوێکى هاوچۆ لە نێوان نیسان سەنییەک و نیسان پەتڕۆڵێکى وەزارەتى سامانە سروشییەکان روویدا”.

بە وتەى دانا جەبار، لە رووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون، بۆ چارەسەرکردنى برینەکانیان رەوانەى نەخۆشخانەى شەهید غەریب کراون لە قەزاى دووکان.

لێپرسراوى بنکەى هاتوچۆى خەلەکان، هۆکارى رووداوەکەى بۆ تێپەڕاندنى هەڵەى نیسان سەنییەکە گەڕاندەوە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا