بۆچی خەرج دەکرێت
زیاتر له ملیار دینار بۆ شاره‌وانیی سلێمانی دابین ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به پێی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری، ره‌زامه‌ندییان داوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی زیانر له یه‌ك ملیار دینار بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی.
له باره‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی بۆ شاره‌وانیی سلێمانی دابین ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه
بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (1,327,120,000)دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.
ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.