لە ماوەی مانگی رابردوودا

لە سلێمانی هەر رۆژێک زیاتر لە 14 بووژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی 434 بووژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە، ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی دەریدەخەن، سەردانکردن بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لەو مانگەدا کەمیکردووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی 993 نەخۆش سەردانیان كردووە و 547 نەخۆش داخڵ كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

لەو ماوەیەدا 434 بووژانەوەی دڵ و هەشت نەشتەرگەریی دڵ و 188 قەستەرە و 107 باڵۆن و پەیس مەیكەرێک لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجام دراون.

هەر بە پێی ئامارەکە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەکە 206 پشكنینی سیتی سكان و 260 ئیكۆ و 277 هێڵكاریی دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 22 چارەسەری سروشتی كراوە و 36 تیشك گیراوە و هەزار و 538 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

مانگی سێی ئەمساڵ هەزار و 73 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردووە و 440 بووژانەوەی دڵ و 19 نەشتەرگەریی دڵیش ئەنجام دراوە.

تەندروستیی سلێمانی: بەم نیشانانە ئالودەبووانی مادەی ه...

تەندروستیی سلێمانی: بەم نیشانانە ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بناسەوە