لە مێرگەپان
زیادەڕەوی کردووەتە سەر زەوییەک و دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە هاوڵاتییەك لە سنووری مێرگەپان لە سلێمانی دەستگیر کرا.
لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مێرگەپان، هاوڵاتییەك بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە دەستگیر کرا، کە هەستابوو بە شێواندن و تەختکردنی زەوی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی.
عەمید هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە 964ـی وت، ئەو کەسە زەوی خۆی نەبووە و ویستوویەتی دەستبگرێت بەسەریدا و بۆ باخ یان لەوەڕگا بەکاری بهێنێت.
وتیشی پێشتریش چەندین حاڵەتی وەها بووە و ویستوویانە ئەو زەوییانە داگیر بکەن، کە زەوی میرییە و هی خەڵک نییە.
کەسەکە ئێستا بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە و رووبەڕووی سزای قورسی یاسایی دەبێتەوە.