بزانه هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
ئه‌مساڵ هیچ جوتیارێكى گوێڕ بۆى نییه گه‌نمه‌شامى بچێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیەی گوێر، سه‌رجه‌م موختار و به‌شێكی جوتیارانى سنووره‌كه‌ى كۆكرده‌وه و پێیى وتن، ئه‌مساڵ نابێت گه‌نمه‌شامی بچێنن، هۆكاره‌كه‌ش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌با ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
گه‌نمه‌شامى له‌و رۆژه‌ى ده‌چێندرێت، تا به‌رهه‌مه‌كه‌ى كۆده‌كرێته‌وه، پێویستى به ئاودانى به‌رده‌وامه و جوتیارانیش بۆ ئاودانه‌كه بیر و غه‌تاس له رێگه‌ى به‌كارهێنانى كاره‌با به‌كارده‌هێنن.
مه‌سعود نورى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه گوێڕ به 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى بوونى كێشه له كاره‌باى سنووره‌كه‌یان و پێویستى گه‌نمه‌شامیش بۆ خه‌رجكردنى وزه‌یه‌كی زۆرى كاره‌با، ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
وتیشی “چاندنى گه‌نمه‌شامى قوڕساییه‌كی زۆر ده‌خاته سه‌ر وزه‌ى كاره‌باى سنووره‌كه‌مان بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ماندا”.
ناحیه‌ى گوێڕ له‌دوو شوێنه‌وه كاره‌باى بۆ دابینكراوه، یه‌كه‌میان له هه‌ولێر و دووه‌میشیان له وێستگه‌ى حه‌مدانییه له موسڵ.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ر جوتیارێك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بێت كاره‌باى كێڵگه كشتوكاڵییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌بڕدرێت و لێپرسینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ساڵى پار له سنوورى قه‌زاى مه‌خمور كه گوێر ناحیه‌یه‌كى سه‌ر به‌و قه‌زایه‌یه، نزیكه‌ى هه‌زار دۆنم زه‌وى به گه‌نمه‌شامى چێندرابوو، به قسه‌ى جوتیارێكیش بۆ هه‌ر دۆنمێك زیاتر له یه‌ك تۆن گه‌نمه‌شامى به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.