پێشکەش بە بینەرانی 964ی دەکەن

گرووپی هونەری نامی لە شاری کۆیە تەکبیراتی جەژن دەڵێنەوە

964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە

گرووپی هونەری نامی، گرووپێکی تایبەتە بە وتنی سروود و نەشیدە ئاینییەکان، بە هۆنراوەی شاعیرە کوردەکانی رابردوو و ئێستا، هەر لە نموونەی نالی، مەحوی، بێخود، سافی هیرانی، ناری و ئەحمەدی موفتی زادە و چەندانی تر.

بۆ ئەم جەژنە هەموویان بە یەکەوە سوورەتی رەحمان و تەکبیراتی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە مەقامی جەژن دەڵێنەوە و بەرهەمەکەش پێشکەش بە بینەرانی 964 دەکەن.

تەکبیرات و خوێندنی سوورەتی رەحمان لە کاتی جەژنەکاندا لە ئایینی ئیسلامدا، رێکارێکە و جێبەجێدەکرێت تەنانەت وەک هێمایەک بۆ جەژن پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام گوێی بۆ دەگرن، کە بە گوێرەی گێڕانەوەکان ئەو تەکبیراتە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا بە واتای دەربڕینی دڵخۆشی مسوڵمانان دێت.

بە گوێرەی رێکارەکان، کاتی دەربڕینی تەکبیراتی جەژن، ئێوارەی تەواوبوونی رەمەزان “رۆژی عارفە”، یان دوای نوێژی بەیانی یەکەم رۆژی جەژن تاوەکو نوێژی جەژن دەکرێت دەبێت.

پەیڕەوکارانی ئاینی ئیسلام و مسوڵمانان تەکبیراتەکە بەم شێوەیە دەڵێنەوە: اللهُ أكبر اللهُ أكبر، لا إلهَ إلَّا الله، واللهُ أكبر اللهُ أكبر، ولله الحَمْد

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو منداڵی دەستگێڕ بەهرەیەکی جیاواز پێشکەش دەکەن

دوو منداڵی دەستگێڕ بەهرەیەکی جیاواز پێشکەش دەکەن