حاسڵاتی ئەم نیوەرۆیە

ئیسرائیل 40 هەزار چادر بۆ ئاوارەکانی رەفەح دەکڕێت

964+

ژووری هەواڵ

ئیسرائیل ئامادەکاریەکانی بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەی رەفەح لە غەزە تەواو کردووە و کاربەدەستێکی سوپا دەڵێت، 40 هەزار چادر دەکڕین بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچەیە لە ئاوارەکانی کەرتی ‌غەزە، ئەمەش وەک ئەگەرێک بۆ سەرکەوتوو نەبوونی دانوسانەکان لەگەڵ چەکدارانی حەماس.

تورکیا بڕیاریدا هاوردەکردنی کاڵاو کەلوپەل لە ئیسرائیلەوە بۆ تورکیا سنورداربکرێت تا ئەو کاتەی دانوسانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەگەنە ئەنجام، ئیسرائیلیش دەڵێت، تورکیا تاک لایەنە رێککەوتنە بازرگانیەکەی نێوانمانی پێشێلکردووە و ئەردۆگان بەرژەوەندییە ئابورییەکانی تورکیا دەکاتە قوربانی پشتیوانی حەماس.

لەماوەی 24 کاتژمیری رابردوودا بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزە 32 کەس کوژراون و 47 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئامارەکان لە کەرتی غەزە ئەوە دەردەخەن %90ی باڵەخانەکانی کەرتەکە بەتەواوی وێران بوون.

دوای دۆزینەوەی تەرمی باسکال سلێمان بەرپرسی هەماهەنگی پارتی هێزی لوبنانی، دەسەڵاتی سوریا سێ گومانلێکراویان رادەستی هەواڵگری لوبنان کرد کە وا دەزانرێت ئەوان کردەی رفاندنەکەیان ئەنجامدا بێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل لەخاکی سوریا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای سوریا، ئەمەش وەک کاردانەوەی ئەو موشەکانەی دوێنێ لە خاکی سوریاوە ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلان کرابوون.