دراوه‌ته ته‌نده‌ر
وێستگه‌یه‌كى مۆبایل بۆ كێشه‌ى كاره‌باى دێگه‌ڵه داده‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كاره‌با بڕیاری داوه وێستگه‌یه‌كى كاره‌باى مۆبایل بۆ ناحیه‌ى (شۆڕش) دێگه‌ڵه دابندرێت و بۆ ئه‌مه‌ش بانگه‌وازى بۆ كۆمپانیاكان كردووه به‌شدارى له‌و كه‌مكردنه‌وه نهێنییه بكه‌ن كه بۆ دابینكردنى ئه‌م وێستگه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ستار قادر، به‌ڕێوەبه‌رى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى دێگه‌ڵه به 964ـى وت، له ساڵى 2014 ـه‌وه ده‌رخسته بۆ كڕینى ئه‌م وێستگه‌یه كراوه چونكه له‌وكاته‌وه تا ئێستا كێشه‌ى كاره‌با له سنوورى ناحیه‌كه‌یان به‌رده‌وامه.
وتیشی “به دابینكردنى ئه‌م وێستگه مۆبایله 90%ـى كێشه‌ى كاره‌باى سنوورى ناحیه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر، كێشه‌ى كاره‌باى ناحیه‌كه‌یان زیاتر له گونده‌كان و ئه‌و بیره ئاوانه‌یه كه ئاو بۆ هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت “نێوانى هه‌ندێك له گونده‌كان زۆر دووره و ئه‌مه‌ش وایكردووه وه‌كو پێویست وزه‌ى ته‌واوى كاره‌با نه‌گاته ئه‌م گوندانه”.
ته‌واوى بیره ئاوه‌كانى سنووره‌كه‌شیان ئیرتیوازین و به وزه‌یه‌كی زۆرى كاره‌با كارده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ى ئه‌م وێستگه مۆبایله‌وه ده‌تواندرێت چوار هێڵى سه‌ره‌كى كاره‌با له ناحیه‌كه‌یان زیاد بكرێت و قوڕسایی كاره‌با كه‌مبكاته‌وه.