بۆ ته‌واوى شاره‌كانه‌

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار گرنگی به‌ كاره‌ ده‌ستییه‌كان ده‌دات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەستەی گەشتوگوزارى هه‌رێم پەرە بە کارە دەستییەکان دەدات  و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ شوێنەوار و مێژووی کوردستان بە گەشتیاران بناسێنرێت.

ده‌سته‌كه‌، بڕوانامەی بەسەر 20 بەشداربوو دابه‌شكرد كه‌ به‌شداریان لە خولێكی راهێنانی کارە دەستییەکان كردبوو.

ئه‌مه‌ل جه‌لال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، هانی به‌شداربوانى خوله‌كه‌ى دا بەردەوام بن لە برەودان بە بەهرەکانیان و رۆڵی کارا ببینن لە پڕکردنەوەی بازاڕی گەشتیاری لە بواری بەرهەمی کارە دەستییەکان.

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار له‌ پلانیدایه‌ خولى هاوشێوه‌ له‌ ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.

دەستەی گەشتوگوزار: کۆمپانیا عێراقییەکان فێڵ لە گەشتیا...

دەستەی گەشتوگوزار: کۆمپانیا عێراقییەکان فێڵ لە گەشتیاران دەکەن