ئه‌مبوڵانسه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر گورجوگۆڵ كرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مبوڵانسه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌زاى هه‌ریر گورجوگۆڵ كرانه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند كێشه‌یه‌كی بچووكى میكانیكی له‌و ئه‌مبوڵانسانه دروست ببوو.
نه‌خۆشخانه‌كه چوار ئه‌مبوڵانسی هه‌یه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ریر كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگاى هامڵتۆن و حاڵه‌تێكى زۆر رووداوه جیاوازه‌كانى بۆ ده‌چن، به‌رده‌وام كار به‌و ئه‌مبوڵانسانه ده‌كرێت.
محه‌مه‌د ئامۆكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌قڵاوه، كه نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ریر له‌لای ئه‌وان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت به 964ـى وت، كێشه‌ى ئه‌مبوڵانسه‌كان كێشه‌ى میكانیكی بووه و ته‌واوى كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركراون.
گۆڕینی نیدا (فەرارە)، جام ، نووسینه‌وه‌ى له‌زگه‌كانى سه‌ر ئه‌مبوڵانسه‌كان و چاككردنه‌وه‌ى ده‌رگاى به‌شێكیان له‌و كێشانه بوون كه ئه‌مبوڵانسه‌كانى هه‌ریر هه‌یانبوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌مبوڵانسه‌كان بۆ قه‌زاى هه‌ریر پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌ین و رۆژى واهه‌یه ئه‌مبوڵانسه‌كانى سێ جار له هه‌ریره‌وه نه‌خۆش ده‌گه‌یەننه نه‌خۆشخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر.