لە سنووری دەربەندیخان

سبەینێ هیچ بارهەڵگرێک بۆی نییە بە رێگای سەیرانگاکاندا بڕوات

964+

توانا نەقی

هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت بۆ سبەینێ هەینی ئەو رێگایەنەی کە دەچنە سەیرانگاکان نابێت بارهەڵگر پیایدا تێپەڕ ببێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوجۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی سبەینێ هەینییەو هاوڵاتیان دەچنە ناوچە گەشتیارییەکان و قەرەباڵغی دروست دەبێت قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بارهەڵگرەکان لەو رێگایانە جێبەجێ دەکەن.

دەشڵێت، شاڕێی نێوان کەلار – سلێمانی کراوە دەبێت بۆ بارهەڵگرەکان تەنیا ئەو رێگایانەی دەچنەوە ناو ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگاکانی سەیرانگاکانی سەرتەکی بەمۆ و شەمێران و چەند سەیرانگایەکی دیکە نابێت بەرهەڵگر پێادا بڕوات.

رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 7ی بەیانیەوە قەدەغەیە بارهەڵگر...

رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 7ی بەیانیەوە قەدەغەیە بارهەڵگر هاتوچۆ بکات