وێستگەیەک بۆ پاککردنەوەی کەشوهەوا کرایەوە

زانایان هۆشداری لە پیسبوونی بەرگەهەوا دەدەن

964+
میدیا گۆران

گەورەترین وێستگەی هەڵمژینی هەوای پیس لە ئایسلەند کەوتەکار.

بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، “مامۆس” دووەم وێستگەی هەڵمژینی هەوایە کە لەلایەن کۆمپانیای سویسری “کلیمۆرێک” لە ئایسلەندا کەوتەکار و دە هێندە گەورەترە لە وێستگەی یەکەم کە بە “ئۆرکا” ناسراوە، لە ساڵی 2021 دەستی بە کارکردن کردووە کە تایبەتە بە هەڵمژینی هەوای پیس.

کۆمپانیاکە دەڵێت، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 دەستیان بە دروستکردنی “مامۆس” کردووە، کە گەورەترین وێستگەیە لە جۆری خۆی لە جیهاندا، بەو پێیەی 72 کۆنتێنەری کۆکردنەوە لەخۆدەگرێت، کە ئێستا 12یان بەکاردێت، بڕیارە کۆنتێنەری زیاتریش بخرێتە سەر لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

وێستگەکە پشت بە تەکنەلۆژیایەک دەبەستێت، کە هەوا هەڵدەمژێت و کاربۆنی لێ لادەبات، بە بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی، دواتر دەتوانرێت کاربۆنەکە لە قووڵایی ژێرزەویدا توخمەکەی بگۆڕدرێت و بکرێت بە بەرد تا دووبارە بەکاربهێندرێتەوە.

لەگەڵ بەردەوامبوونی گەرمبوونی هەسارەی زەوی، کە لێکەوتە ترسناکەکانی بۆ مرۆڤ و سروشت زیاتر دەبێت، زۆرێک لە زاناکان دەڵێن جیهان پێویستی بە دۆزینەوەی رێگایەک هەیە بۆ لابردنی کاربۆن لە بەرگەهەوادا.

فەرمانگەى ژینگەی ھەولێر پرۆژەیەک ناچار دەکات بە گۆرین...

فەرمانگەى ژینگەی ھەولێر پرۆژەیەک ناچار دەکات بە گۆرینی مۆلیدەکەی