لە شەقڵاوە

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە شەقڵاوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە کوڕ و باوکن و دوو کەسى دیکەش بریندارن کە ژن و مێردن.

کوڕەکە تەمەنی نزیک 12 ساڵە باوکەکەش تەمەنی نزیک 60 ساڵە و دوو کەسی تریش بریندار بون.

موحسین قەسرۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقلاوە بە 964ـی وت،”بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ چوار کەس گەیندراوەنە خۆشخانەکەمان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە کوڕ و باوکێکن تەرمەکەیان بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر”.

وتیشی،”دوو کەسی تر بریندارن کە ژن و مێردن و خەڵکی هەولێرن و ئێستا چارەسەرى سەرەتاییان بۆ دەکرێت”.

964 لە سەرچاوەیەکى هاتووچۆى شەقڵاوە زانیویەتى، رووداوەکە لە مەفرەقى مامەجەلکە لە نێوان تۆیۆتا هایلۆکسێک و فۆردێکدا روویداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمڕۆ دەڤەری راپەڕین له‌

ئەمڕۆ دەڤەری راپەڕین له‌ "هاتووچۆ" سەلامەت بوو