ساغكردنه‌وه‌ى 964
ئه‌و كه‌ڕووه‌ى له‌سه‌ر به‌شێكی گه‌نمى مه‌خمور دروست بووه بێ زیانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شێكی جوتیارانى مه‌خمور وێنه‌ى چه‌ند چه‌پكه گه‌نمێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، كه‌ڕووى هێناوه، به‌لاى هه‌ندێكیان جێگه‌ى مه‌ترسییه، ئه‌مه له به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى مه‌خمور بڵاوكراوه‌ته‌وه.
964 بۆ سۆراغكردنى ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به مه‌ڕوان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور كرد، ئه‌و دڵنیاییدایه جوتیاران كه كه‌ڕووه‌كه هیچ زیانێكی نابێت.
مه‌ڕوان به 964ـى وت، نموونه‌ى ئه‌م گه‌نمه كه‌ڕوو لێدراوه‌یان بۆ تاقیگه‌كانى پشكنینى كشتو‌كاڵى موسڵ ناردووه و پێیانوتوون كه‌ڕووه‌كه كاتییه و لاده‌چێت.
وتیشی “هۆكارى دروستبوونى ئه‌م كه‌ڕووه بوونى شێی زۆر و زۆرى تێرئاوبوونى گه‌نمه‌كه‌یه به‌هۆى ئه‌م بارانه‌ى دواییه‌وه، كه پله‌ى گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه كه‌ڕه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م گه‌نمه نامێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه‌ڕووه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر رووى ده‌ره‌وه‌ى گه‌نمه‌كه دروست بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌ته ناویه‌وه.
به قسه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌خمور، رووبه‌رێكی زۆرى گه‌نمى چێندراو سنووره‌كه‌یان رووبه‌ڕووى ئه‌م كه‌ڕووه نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌وه ببووه مه‌ترسی لاى جوتیاران، بۆیه ئه‌وانیش نموونه‌ی گه‌نمه‌كه‌یان نارده تاقیگه بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه.