باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
هۆڵی پێشوازی دەکاتەوە
سۆران بەنیازە سەرجەم فەرمانگەکانی وابەستەی سیستمی یەکپەنجەرە بکات
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەک دەستپێک بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستیکرد بە جێبەجێکردنی سیستمی یەکپەنجەرە.
ئیدارەکە لە پلانیدایە، سەرجە فەرمانگەکانی وابەستەی سیستمەکە بکات، کە لە رێگەیەوە هاوڵاتی لە یەک پەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەشدەکات و ئەنجامەکەشی وەردەگرێتەوە.
زۆرترین رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران هۆکاری شۆرتی کارەبا بووە
ئەمڕۆ سێشەممە، 2.1.2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەی بە 964 وت، بڕیارەکەمان بەوجۆرەیە کە لە داهاتوودا لە سەرجەم فەرمانگەکان کار بەو سیستەمە بکەین، کە لە رێگەی سیستەمی یەکپەنجەرەوە، مامەڵەکار تەنیا مامەڵە لەگەڵ یەک پەنجەرە و یەک فەرمانبەر دەکات و دوای ماوەیەکی کەم مامەڵەکەی تەواو دەکرێت و ئاگادار دەکرێتەوە.
باسیلەوەشکرد، یەکێک لە بنەماکانی کارگێڕییەکی باش، نەبوونی رۆتین و قورسنەکردنی مامەڵەی هاوڵاتییانە لە دامودەزگا، بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی یەکپەنجەرە و دروستکردنی هۆڵەکانی پێشوازیی، بۆ مامەڵەی هاوڵاتییان جێبەجێ دەکات.