3,689 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە

پڕۆژەى رووناکى بووەتە هۆى کەمبوونەوە 690 هەزار تۆن گازى دوانەئۆکسیدى کاربۆن

964+

وریا فەتاح

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لە راپۆرتێکی گشتگیردا، وردەکاریی ئەو هەنگاو و بڕیارە ژینگەییانەی خستە روو کە لە چوارچێوەی کابینەی نۆیەمدا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا، خاک و ئاو جێبەجێ کراون.

دەستەی ژینگە ئاماژە بەوە دەدات کە پڕۆژەی رووناکی تەنیا پڕۆژەیەکی کارەبا نییە، بەڵکو دەستپێشخەرییەکی ژینگەیی گرنگە. بە کوژاندنەوەی 3,689 مۆلیدەی ئەهلی تائێستا، رۆژانە رێگری لە بڵاوبوونەوەی 690 هەزار تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کراوە.

پەرەپێدانی وزەی پاک و زیادکردنی رووبەری سەوزایی
بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ژینگە، ئێستا 84%ـی کارەبای کوردستان لە سەرچاوەی دۆستی ژینگە (گازی سروشتی و کارۆئاوی) بەرهەم دەهێنرێت. لە رووی سەوزاییشەوە، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ 20% بەرزکراوەتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی حکومەت سەرجەم پڕۆژە و کارگەکانی ناچار کردووە کە دەبێت 25%ـی ڕووبەرەکەیان بکەنە سەوزایی، بە پێچەوانەوە مۆڵەتی ژینگەییان پێنادرێت.

پشتێنەی سەوزایی و ریسایکلین؛ داهاتوویەکی تەندروست بۆ پایتەخت
دەستەی ژینگە جەخت لە گرنگی پڕۆژەی “پشتێنەی سەوزایی هەولێر” دەکاتەوە کە بە چاندنی 7ملیۆن دار، پلەی گەرمی شارەکە 2 پلە دادەبەزێنێت و رێژەی خۆڵبارین بە 40% کەمدەکاتەوە. هاوکات لە بواری پاشماوەکاندا، کارگەکانی ریسایکلینی قیڕ، پلاستیک و کاخەز دەستیان بە کارکردن کردووە، پڕۆژەی ڕیسایکلینی ئاوی قورسیش بۆ ئاودانی باخچەکان لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندایە.

تا ئێوە لەخەو هەستان ژینگەپارێزان شەقامەکانی پایتەختی...

تا ئێوە لەخەو هەستان ژینگەپارێزان شەقامەکانی پایتەختیان پوخت و خاوێن کردەوە