دیمه‌نى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له سنوورى باڵه‌كایه‌تى.... وێنه: 964+
ئاماده‌كارى بۆ كراوه
سۆران ساڵى نوێ به دروستكردنى كارگه‌ى ریسایكلین ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره ده‌ستپێكی ساڵى نوێ له سۆران به دروستكردنى كارگه‌یه‌كی ریسایكلین ده‌ستپێبكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى مانگێكه ئاماده‌كارى بۆ كراوه.
هه‌ژار ماهیر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى وت، ئاماده‌كارى ته‌واو بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه كراوه و ئێستا كار له‌سه‌ر دروستكردنى رێگایه‌كی دووساید بۆ ئه‌و كارگه‌یه ده‌كرێت.
وتیشی “237 ملیۆن دینار بۆ رێگاكه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ته‌رخانكراوه و شوێنه‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته نێوان گوندى بادیلیان و دێڵزیان”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سۆران، ده‌بوایه ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كارى پاككردنه‌وه‌ى سۆرانى له ئه‌ستۆیه ئه‌و كارگه‌یه دروستبكات، به‌ڵام پابه‌ند نه‌بووه.
به‌پێی گرێبه‌ستى نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه دواى 10 ساڵ له كاركردن پێویسته كارگه‌ى ریسایكلین دروست بكات.
هه‌ژار ماهیر ده‌ڵێت، به پێی پلانه‌كان ئه‌و كارگه‌یه‌ى له سۆران دروست ده‌كرێت یه‌كێك ده‌بێت له كارگه هه‌ره‌گه‌وره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
جگه له زبڵ و خاشاكى هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ى سنوورى سۆران، زبڵ و خاشاكى قه‌زاى ئاكرێش ده‌هێندرێته ئه‌و كارگه‌یه و ریسایكلین ده‌كرێت.
هه‌ژار، باس له‌وه‌ش ده‌كات ته‌واوى ئه‌و مادانه‌ى له‌و كارگه‌یه ریسایكلین ده‌كرێن سه‌ر له‌نوێ به‌كار ده‌هێندرێنه‌وه و پێشبینیشی كرد كه زیاتر له 500 كه‌س له‌و كارگه‌یه كاربكه‌ن.