باخچەی قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتی لە سلێمانی
چاوەڕێی هیمەتن
قوتابخانەی بەمۆ؛ باخەوانەکەمان خانەنیشن بووە و باخچەکەی خەریکە لەنێودەچێ
964+
ئەحمەد مستەفا
قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتی، کە دەکەوێتە گەڕەکی کوردسات لە سلێمانی، باخەوانی باخچەکەیان خانەنشین بووە و خەمیان لێ هاتووە، ئەو رەنجەی بۆ سەوز بوون و گوڵ و درەختەی باخچەکە داویانە، لەبێ کەسیدا هەمووی وشک ببێ.
قوتابخانە لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ 964یان ناردووە دەڵێن، بەداخەوە ئەم ژینگە جوانە گەر خەمی لێ نەخورێت بەرەو لەناوچوون ئەچێت بەهۆی خانەنشین بوونی باخەوانی قوتابخانەکەمان لە رۆژی 1.7.2025 وە، ئێمە توانیویانە بەهیمەتی مامۆستایان و خۆمان نەهێڵن بفەوتێت.
قوتابخانەکە دوو دەوامە و تەنیا یەک کارگوزاری هەیە لەرووی ئیداریی سەر بە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییە، ئەوان دەڵێن، ئەو کارگوزارەش جەستە ماندووە، ئەو داوایەشی کردوویانە روەو وەزیری پەروەردە، پەروەردەی سلێمانی و هاوتاکانیانە لە پارێزگاکە.
ئەمە داواکەی ئەوانە؛ لایەنی پەیوەندیدار بتوانن خەمێک لەم باخچە جوانە بخۆن، چونکە پێویستی بە خزمەتکردنی بەردەوام هەیە خۆمان و کۆمەڵێک مامۆستای دڵسۆزی قوتابخانەکەمان ئەوەی توانیبێتمان کردومانە، بەڵام ئەمە کەسێکی ئەوێت بەردەوام خزمەتی بکات و ئاوی بدات.
بەگوێرەی مێژووەکەی قوتابخانەکە لە ساڵی 2000 دامەزراوە، باخچەکەیان گرنگییەکی زۆی بۆیان هەیە، بە گوێرەی ئەرشیفی وێنەکان بێت، بەردەوام هاوتای باخەوانەکانی مامۆستاکان لە سەوزکردنی و تەمەندرێژی ئەو گوڵ و دارانە هاوکار بوون.
دەقی پەیامەکەیان؛
بەڕێز وەزیری پەروەردە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێزان یەکەی سەرپەرشتی و دڵنیایی و جۆری پارێزگای سلێمانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی خەڵکانی ویژدان زیندوو خەڵکی گەڕەکی کوردساتی خۆشەویست کەس وکاری قوتابیان دۆستان وپەرۆشانی ژینگەو سەوزایی ئەوانەی لەنزیکەوە سەردانی قوتابخانەکەمان کردبێت هەر لەگەڵ هاتنە ژورەوە لەدەرگای حەوشە دیمەنی جوانی و سەرنج ڕاکێشی باخچەیەکی جوان و پڕلەداروسەزایی وگوڵو گوڵزار چیمەن ئەبینن کە بۆتە هۆی ژینگەیەکی تەندروست بۆقوتابیان و هەم بۆگەرەکەکە بەڵام بەداخەوە ئەم ژینگە جوانە گەر خەمی لێ نەخورێت بەرەو لەناوچوون ئەچێت بەهۆی خانە نشین بوونی باخەوانی قوتابخانەکەمان لە بەرواری1/7/2025 ئێمە توانیویانە بەهیمەتی مامۆستایان و خۆمان نەهێڵن بفەوتێت قوتابخانەکەمان هەم دوو دەوام و تەنها یەک کارگوزاری جەستە ماندوی هەیە ئەویش نزیکە لەتەمەنی خانە نشینی خۆمان لەسەر ئەرکی مامۆستایان کارگوزارێکی ترمان دابین کردوە لەم وەزعی موچەو داراییەی ئێستا بەڵام باخەوانیشی هاتە سەر کە بەراستی ناتوانین داواکارین لەلایەنی پەیوەندی دار کە بتوانن خەمێک لەم باخچە جوانە بخۆن چونکە پێویستی بە خزمەتکردنی بەردەوام هەیە خۆمان و کۆمەڵێک مامۆستای دڵسۆزی قوتابخانەکەمان ئەوەی توانیبێتمان کردومانە بەڵام ئەمە کەسێکی ئەوێت بەردەوام خزمەتی بکات و ئاوی بدات چونکە ڕووبەرێکی فراوانە چاوەڕێی هیمەتی دڵسۆزانەتانین
