چوار کەسیش بریندارن

لە سلێمانی سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نوێ کرایەوە؛ 10:48

کەمێک پێش ئێستا 964 ئاگادارکرایەوە کە لە رووداوەکەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی چوار کەس برینداربوون و شۆفێرێکیش گیانی لەدەستداوە.

هەواڵی سەرەتا؛

لە سلێمانی سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و شۆفێرێک گیانی لەدەستدا، یەکێکی دیکەش بریندارە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمشەو لە شەقامی 100 مەتری و نزیک ناوگردان سێ ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا شۆفێرێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە شۆفێرەکان کە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدا بووە، لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا بووە و تێپەڕاندنی هەڵەی کردووە، دواتر خۆی کێشاوە بە کیایەک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری