لۆگۆی وەزارەتی دارایی لە باڵەخانەی وەزارەتەکە لە هەولێر. وێنە: 964
هی مانگی نۆیە
دووشه‌ممه پشووه و دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانیەکان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پشووه، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، لەگەڵ ئەوەی دووشەممەی داهاتوو 18.12.2023 لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بە پشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی موچەیان لە ئەستۆدایە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، خشتەی دابەشکردنی موچە بە پێی ئەو ریزبەندییەی راگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
به پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 9، كه دوێنێ ده‌ستیپێكرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 14 وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه بڕیاره موچه وه‌ربگرن.