پۆلیسی هەڵەبجە:

“جیوە تەقاندن کارێکی ناشارستانییە و هەر کەسێک ئەو یارییە بکات سزا دەدرێت”

شۆڕش قادری

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، جیوە تەقاندن کارێکی ناشارستانییە و هەر کەسێک ئەو یارییە بکات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

دوای بڵاوبوونەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە کۆمەڵێک گەنج یاری بە چەند جۆرێکی چەکی جیوە تەقاندن دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کارێکی ناشارستانییە و زیانی زۆری جەستەیی هەیە، بۆیە سەرجەم هاوڵاتیان و فرۆشیاران ئاگادار دەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک کڕین و فرۆشتن بەم جۆرە یاریانە و سەرجەم یارییە ئاگرینەکانەوە نەکەن تاوەکوو تووشی سزای یاسایی و ماددی نەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەر شوێنێک ئەو جۆرە چەک و یاریانە لەلایەن هێزەکانیانەوە ببینرێن، دەستیان بەسەردا دەگیرێت.