لیستی موچە راگەیەندرا و ئەوقافیش دەڵێت کەنار دەریا قەدەغەیە
964+
ژووری هەواڵ
كهمێك پێش ئێستا وهزارهتی دارایی و ئابووریی ههرێمی كوردستان، لیستی دابهشكردنی موچهی مانگی نۆی فهرمانبهرانی كوردستانی راگهیاند.
دابەشکردنى موچە وەزارەتى تەندروستى دەستپێدەکات و بە خانەنشینى پێشمەرگە کۆتایى دێت.
بە پێى خشتەکە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە (13.12.2023)، وەزارەتى تەندروستى موچەکانیان وەربگرن و لە ماوەى هەفتەیەکدا و تا رۆژى 21.12.2023، موچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان، دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند: 250 ملیار دینار گەیشتووەتە سەر حیسابەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت نە بۆتان هەیە ناوی مامۆستای ئاینی بەکاربهێنن و نە مافی ئەوەشتان هەیە خەڵک ببەنە کەناری دەریا… ئەمە هۆشدارییەکە ئەوقاف لەبارەی گەشتی عەمرەوە دەیاندات.
بهرێوهبهرایهتی گشتی حهج و عەمرە دەڵێ هەندێ کەس مۆڵەتیان نییەو بانگەشەی رێکخستنی گەشتی عەمرە دەکەن، بۆ ئەمەش ناوی جیاجیاو ناوی مامۆستای ئاینی بەکاردەهێنن.
کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتی حهج و عەمرە بە 964 بەخەڵک دەڵێین ئاگایان لەخۆیان بێت و بەکۆمپانیاکانیشمان وتووە نابێ بانگەشەی گەشتی کەنارەوەکانی جەدە بکەن.
هاتوچۆی کۆیە دەڵێت باوەڕ بەو قسانە مەکەن کە دەڵێن کامێرای تیژڕەوی لە کۆیە بە هەڵە خێرایی حیساب دەکات، چونکە کامێراکان عەیبیان نییە.
ئەم قسەیەی هاتوچۆ دوای ئەوە هات کە کەسێک وتبووی ئەو لە شەقامێک بەخێرایی 50 کیلۆمەتر رۆیشتووە لەکاتژمێرێکدا بەڵام فلاش لێیداوە، لەکاتێکدا خێرایی رێپێدراوی شەقامەکە 60 کیلۆمەترە.
هاتوچۆی کۆیە لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: وێنەی سەرپێچی ئۆتۆمبێلی ئەو کەسە لە بەشی کامێرای پارێزگای هەولێر دەریخست کە بەخێرایی 76 كیلۆمهتر رۆیشتووە نەک پەنجا.