نرخی نەوت - گرافیک: 964+
دوای هەفتەیەک لە دابەزینی
نرخی نەوت لەپڕ هەڵکشا
964+
فەهمی نەبی
هەفتەیەک بوو بازاڕی نەوت روو لە کزی بوو، بەڵام ئەم بەرەبەیانە ئاهێکی هاتەوە بەر و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت %4.13ی هاتە سەر.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 62 سەنتە، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕ، هەر بەرمیلێک نەوت 77 دۆلار و 42 سەنت بووە.
بەرز بوونەوەی نرخی نەوتی سوکی تەکساس بەرمیلێکی 75 دۆلار و 84 سەنتە، ئەمیش بەڕێژەی %4.3 بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەیە کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروستکرد و هەر ئۆنسەیەک %0.02 دابەزی، بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 980 دۆلار دەفرۆشرێت.
شارەزایانی بواری وزە هۆکاری لەپڕ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند کەشتیەکی نەوت هەڵگری روسی دەگەڕێننەوە.