سەرۆکی حکومەتی کوردستان و وەزیری ناوخۆی ئەمریکا. فۆنۆ: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ قسه‌ی كردووه
سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای پاراستنی كوردستان له ئه‌مریكا ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا، داوا ده‌كات هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت و کۆتایی بە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر ژێرخانی وزە بێت.
مه‌سرور بارزانی له سۆشیال میدیای خۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17.4.2026 بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ وەزیری ناوخۆی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی وزەی سەر بە کۆشکی سپی دۆگ بورگوم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام داوه و داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ژێرخانی وزه‌ی كردووه.
پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به‌م جۆره‌یه:
“لەگەڵ بەڕێز دۆگ بورگوم وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا و سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی وزەی سەر بە کۆشکی سپی ، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری وزە و ڕۆڵی ئەرێنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە پاڵپشتیکردنی پیشەسازیی وزە کرد. سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکام کرد و داوای پاراستنی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەم کرد”.