سەرۆکی هەرێم سوپاسی هەنگاوەکانی سووریای کرد بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە

نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە ئەنتالیا کۆبوونەوە

964+

ژێوار خدر

لەسەروبەندی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، ئەنتالیا بووەتە ناوەندی جووڵە دیپلۆماسییەکان و لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆیان دەستپێکرد کە ئامانجەکەی تەنیا سیاسەت نییە، بەڵکو گەیشتنە بە رێککەوتنی ئابووری و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ ناوچەکە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 17.4.2026 راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق لەگەڵ سووریا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاریی ناوچەیی بۆ رێگریکردن لە هەڕەشە ئەمنییەکان کردەوە.

روونیشیکردووەتەوە، دۆخی ناوخۆی سووریا و مافی پێکهاتەکان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە، نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع و حکومەتی سووریای کردووە بۆ هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و رێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە بەرامبەردا، ئەحمەد شەرع پێزانینی خۆی بۆ رۆڵی سەرۆکی هەرێم نیشانداوە و سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد ووە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ قەیرانەکان.

نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع داوای چڕکردنەوەی هەوڵە...

نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ راوەستانی شەڕ دەکەنەوە