راگەیاندراوی حزبی دێموكرات
“هێرشی درۆنی كرایه سه‌ر كه‌مپه مه‌ده‌نییه‌كانمان”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات”، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17.4.2026 له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به درۆن هێرش كراوته‌سه‌ر كه‌مپه مه‌ده‌نییه‌كانیان و له ئه‌نجامدا شه‌هید و برینداریشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
راگەیاندراوەكە لە پەڕەی فه‌رمیی حزبه‌كه لە تۆڕی ئێكس بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌م جۆره‌یه:
“هێرشی دڕۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی خاکەلێوە بە مووشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە توندی بریندار بووە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون”.
ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان، كه له چه‌ند رۆژی رابردووش هه‌بوون، له كاتێكدایه، كه ئاگربه‌ست راگه‌یاندراوه له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران.