رێگریکردن لە فرۆشتنی بەنزین بە جەلیکان و دەبە لەسەر شەقامەکان بەردەوامە

شارەوانی هەولێر دەستی بەسەر تانکییەکی “مەترسیدار”ی بەنزیندا گرت لەناو ماڵێکدا

964+

ژێوار خدر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن و تانکییەکی گەورەی بەنزین کە لەناو ماڵێکدا شاردرابووەوە و بە نایاسایی بازرگانی پێوە دەکرا، دەستی بەسەردا گیرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی گیرایە بەر.سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند،، رۆژی پێنجشەممە 17.4.2026لیژنەکانی بەدواداچوون لە شارەوانی پێنج بە هەماهەنگی پۆلیس، دەستیان بەسەر شوێنێکی بەنزین فرۆشتندا گرتووە، لە گەڕەکی رۆشنبیری.

دەشڵێت، ئەو شوێنە تانکییەکی گەورەی خەزنکردنی بەنزینی لەناو ماڵێکدا دانابوو و بەبێ هیچ مەرجێکی سەلامەتی، بەنزینی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرد کە لەسەر شەقامەکان بە دەبە و جەلیکان دەیفرۆشن.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم هەڵمەتە وەک جێبەجێکردنی بڕیاری پارێزگاری هەولێرە بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی بەنزین بە دەبە و جەلیکان لەسەر شەقامەکان، کە دیمەنی شار دەشێوێنن و مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیان هەیە، جەختیشی دەکاتەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە و پاکوخاوێنی شار و کارئاسانیش بۆ کاسبکاران دەکەن بە مەرجێک کارەکانیان لە بەرژەوەندیی گشتی و بەپێی رێنماییەکان بێت.

بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقام وەک خۆی جێبە...

بڕیاری قەدەغەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقام وەک خۆی جێبەجێناکرێت