هۆکاری چییە؟

نرخی نەوت روو لە داکشانە و گەیشتەوە ئاستی پێنج لەمەوبەر

964+

فەهمی نەبی

بەم بەیانی هەینیە نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهان بە 77 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش نزمترین ئاستە بەراورد بەنرخی دوو مانگ لەمەوبەر هاوکات نرخەکەی گەیشتەوە ئاستی پێنج لەمەوبەری.

دوای ئەوەی لە ئەیلولی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەم ساڵدا تۆمارکرد، رۆژی 27.9.2023 نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر 96 دۆلار، بەڵام دوای کەمتر لە دوو مانگ نرخی نەوت گەڕایەوە خوار 80 دۆلار.

بەراوردی نرخی ئەمڕۆی نەوت لەگەڵ دوێنێ چەند سەنتێکە، دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕی نەوت 77 دۆلار و 42 سەنت بووە، بەمەش زیاتر دابەزیووە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بە 72 دۆلار و 94 سەنتە.

هاوکات یەک ئۆنسە زێر بە هەزار و 984 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایانی وزە هۆکاری نزمبوونەوی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت دەگەڕێننەوە کە پێشبینینەکراوە.

دوای دوو هەفتە لە بەرزی و نزمی ئەمڕۆ نرخی نەوت جێگیرە

دوای دوو هەفتە لە بەرزی و نزمی ئەمڕۆ نرخی نەوت جێگیرە