ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێن، ئێران 450 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە
ئەمریکا بۆ ئێران:
“20 ملیار دۆلارتان ئازاد دهكهین بهرامبهر یۆرانیۆمه پیتێندراوهكه”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
ماڵپهڕی ئێكسیۆسی ئهمریكی بڵاویكردهوه، دانوستانهكان به شێوهیهكی پێشكهوتوو له نێوان ئهمریكا و ئێران بهڕێوهدهچێت و ئهمریكا پێشنیاری بۆ ئێران كردووه، 20 ملیار دۆلاری پارهی بلۆككراویان ئازاد دهكهن بهرامبهر رادهستكردنی یۆرانیۆمه پیتێندراوهكه، كه دهگوترێت 440 تا 450 كیلۆگرامه.
ماڵپهڕهكه له راپۆرتێكدا ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، دانوستانە پێشکەوتووەکانی ئێستای نێوان واشنتۆن و تارانی سەبارەت بە رەشنووسی رێککەوتنێکی سێ لاپەڕەیی بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو شەڕە سەربازییەی ئێستا ههیه، ئاشکرا کردووە.
رێککەوتنه كه “پارەی کاش بۆ یۆرانیۆم” وەک بەردێکی بناغەی ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە ناونراوه.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریکا و سەرچاوە ئاگادارەکان کە بۆ ماڵپەڕەکە قسەیان کردووە، ئیدارەی ترەمپ بیر لە ئازادکردنی 20 ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بەستووی ئێران دەکاتەوە لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی تەواوەتی تاران لە کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو بە تایبەتی ئەو 450 کیلۆگرامەی کە تا 60% پیتێنراوە، ئەمەش وەک هەوڵێک سەیر دەکرێت کە دڵنیایی دەدات لەوەی ئێران نەگاتە ئاستەنگی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.
زانیارییه دزەپێکراوهكان ئاماژە بەوە دەکەن کە دانوستانەکان بە ناوبژیوانی پاکستان و پشتیوانی ناڕاستهوخۆی میسر و تورکیا لەم هەفتەیەدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، هەرچەندە بۆشاییە گەورەکان سەبارەت بە ماوەی راگرتنی پیتاندنەکە ماونەتەوە.
واشنتۆن داوای ماوەیەکی 20 ساڵ دەکات، تارانیش تەنیا 5 ساڵ پێشنیار دەکات. بەگوێرەی ئهکسیۆس، رەشنووسەکە بڕگەی گواستنەوەی بەشێک لە کۆگا ئەتۆمییەکانیش بۆ وڵاتی سێیەم و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ژێرزەمینییە قەڵادارەکان لەخۆدەگرێت، لە هەمان کاتدا چالاکییەکانی توێژینەوە بۆ مەبەستی پزیشکی تەنیا لە دامەزراوەکانی سەر زەویدا دەهێڵرێتەوە، لەژێر چاودێریی توندی نێودەوڵەتیدا.