هاتە خوار 90 دۆلار

کردنەوەی هورمز نرخی نەوتی داڕماند

964+

توانا نەقی

لەگەڵ راگەیاندنی کردنەوەی گەرووی هورمز بەرووی کەشتییە بازرگانیەکاندا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هاتە خوار 90 دۆلار.

لە ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 89 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 9.50٪ دابەزیووە.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 84 دۆلار و 89 سەنتە و بە رێژەی 9.80٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینە دوابەدوای پۆستەکەی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بڕیاری کردنەوەی هورمزیدا بە ڕووی کەشتیەلی بازرگانی جیهانی تۆمار کراوە.

کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرامبەر ئەو ئاگربەستەبوو لە لوبنان بۆ ماوەی 10 رۆژ راگەیەندراوە