پەیوەندی بە سەرۆکی هه‌رێم کرا
ئەڵمانیا پشتگیری و هاوسۆزیی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتگیری و هاوسۆزیی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، د. جێزا ئه‌ندریاس ڤۆن گایه‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
د. جێزا ئه‌ندریاس ڤۆن، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كرد كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی به‌ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی له دهۆك، جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتگیری و هاوسۆزیی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه.
هەر بەثێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی هەرێم پێزانینی بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندییه و هه‌ڵوێستی دۆستانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕیوە و جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه خوازیاری ئاشتی و ئارامی بووه و كار بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی ئه‌ڵمانیاشی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پته‌وكردنی زیاتری هاریكاریی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌مو بواره‌كاندا، دوپاتكرده‌وه.