وێستگەی ئەتۆمی نەتەنز لە ئیسفەهان
میدیای ئێران:
دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردومان كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران ئه‌مڕۆ شەممە 21.3.2026 پشتڕاستی کردەوە کە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆردومان كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید ئه‌حمەد رۆشن لە نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئەمڕۆ بەیانی بۆردومان کراوە.
هاوکات رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە هیچ دزەپێکردنی ماددە تیشکدەرەکانی لێنەکەوتووه‌تەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو رێوشوێنە خۆپارێزییانەی پێشوەختە گیراوەتەبەر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كه‌ش مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه.
لای خۆیه‌وه رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە “هێرشەکە بۆ سەر وێستگه‌ی نه‌ته‌نز لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و بە بۆمبی به‌هێز بووه”.