"زۆر حەزم لە بارانە"
هونەرمەند بورهان محەمەد لە سەیرانە و دوو بەرهەمی نوێیشی بەدەستەوەیە
964+
ئەحمەد محەمەد
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بورهان محەمەد لەگەڵ خانەوادەکەی لە بناری ئەزمەڕ خەریکی سەیران و گەشتن، ئاشکراشی کرد دوو بەرهەمی نوێی بەدەستەوەیە.
بورهان محەمەد ئەمڕۆ هەینی بە 964ی راگەیاند، زۆر دڵخۆشە بەوەی ئەمساڵ بارانێکی زۆر باریوە و دەشڵێت، “زۆر موتابەعەی باران دەکەم و ئەمساڵ بارانێکی زۆر باریوە”.
ئەو وتیشی، ئەم بارودۆخی شەڕەی لە ناوچەکە هەبوو، کاریگەری لەسەر ژیانی هەمووان هەبوو، کاریگەری لەسەر کاری هونەرییش هەبووە.
بورهان محەمەد لە کۆتایی لێدوانەکانیدا گۆرانییەکیشی پێشکەشی بینەران و وەرگرانی 964 کرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا