تا کاتی ئاگربەستەکەی لوبنان تەواو دەبێت
ئێران گەرووی هورمزی کردەوە
964+
توانا نەقی
ئێران بڕیاری دا گەرووی هورمز بۆ هەموو کەس بە تەواوی کراوەیە و هەموو کەشتییەک بە ئازادی دەتوانن تێپەڕن.
عەباس عێراق چی وەزیری دەروەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بەبۆنەی ئاگربەستی لوبنانەوە و راگرتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە کە گەرووی ورمز بەتەواوی بە رووی کەشتیگەلی بازرگانی جیهاندا بکەنەوەوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دوابەدوای بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە تروس سۆشیال دەڵێت سوپاسی ئێران دەکات بۆ ئەو کردنەوەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ جوزێف عەونی سەرۆکی ئەمریکا و بونیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەست لە لوبنان رابگەیەنن.