ئه‌مساڵ 85 تۆن نێردراوه
“برنجی ئاكرێ له ئه‌وروپا یه‌كه‌مه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
برنجی ئاكرێ، رێچكه‌ى هه‌نارده‌كردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان گرتووه و به‌قسه‌ى خاوه‌ن كارگه‌یه‌كی ئاكرێ، برنجه‌كه‌یان له‌ته‌واوى ئه‌وروپادا له رووى كوالێتى و نرخه‌وه له پله‌ى یه‌كه‌م دێت.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ناردنى برنجی ئاكرێ له‌رێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه، بۆ وڵاتانى ئه‌وروپی ده‌ستیپێكردووه، له‌وانه‌ش له ئه‌ڵمانیاو سوید و دانیمارك و به‌ریتانیا، خواستێكی زۆرى له‌سه‌ره.
ئاراس حامید، خاوه‌نى كارگه‌ى ئاریاسه له ئاكرێ، به 964ـى وت، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا 85 تۆن برنجیان له‌رێگه‌ى شه‌ش كاروانه‌وه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ناردووه.
وتیشی “له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتووشدا كاروانێكی دیكه‌ى برنج، سماق و ته‌حین ده‌نێرین كه هه‌موویان به‌رهه‌مى خۆماڵى ئاكرێنه”.
به‌قسه‌ى ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌یه، ناردنى ئه‌و خۆراكانه بۆ ده‌ره‌وه له‌رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى خۆیانه‌وه‌یه.
ئاشكراشی كرد، له‌ڕووى كوالێتى و نرخه‌وه برنجى ئاكرێ له ئه‌وروپا له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه، وتیشی “یه‌ك كیلۆ برنجى ئاكرێ له به‌ریتانیا به چوار پاوه‌نده واتا پێنج دۆلار، له‌كاتێكدا چه‌ند كیلۆیه‌ك برنجی ئه‌وان ناگاته نرخى یه‌ك كلیۆى برنجی ئێمه”.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ى كه 964 له كشتو‌كاڵى دهۆك وه‌ریگرتووه، ئه‌مساڵ له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ، نزیكه‌ى نۆ هه‌زار دۆنم زه‌وى به برنج داچێندراوه و پێشبینیش ده‌كرێت به‌رهه‌مى ساڵانه‌كه‌ى 12 هه‌زار تۆن بێت.