سۆران
ئۆتۆمبێڵێک بە سێ منداڵەوە کەووتوەتە رووباری گەلی عەلی بەگ
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ئۆتۆمبێلی خێزانێک کە کەسێ منداڵیشیان پێبووە کەوتووەتە رووباری گەلی عەلی بەگ و چارەنوسی منداڵەکان و ئۆتۆمبێلەکەش دیار نییە.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە ژن و مێردێک و سێ منداڵی تیادا بووە، پێش ئەوەی بکەوێتە ئاوەکەوە ژن و پایوەکە خۆیان رزگار کردووە و سەلامەتن، بەڵام چارەنوسی منداڵەکان و ئۆتۆمبێلەکەش نادیارە لە رووبارەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بە دیاری کراوی لە ناوچەی کانی ماران بووە و تیمەکانیان بە رێکەوەن بۆ شوێنەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی