لە هێرشێکی درۆنیدا زیانی بەرکەوت
“پەیمانگای قوتابیانی نابینا 127 ملیۆن دیناری پێویستە وەک خۆی لێبێتەوە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکەی سەر گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی دوو پەیمانگا و سەنتەرێک زیانیان بەرکەوت کە تایبەتن بە قوتابیانی نابینا و خاوەن پێداویستی تایبەت و لەئێستادا پەکیان کەوتووە.
ژیلوان عادل بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “بەهۆی نزیکی پەیمانگاکانمان لەو بینایەی هێرشی کرایەسەر، زەرەرێکی زۆریان بەرکەوت و بەپێی دەرخستەکانی ئێمە 127 ملیۆن دیناریان پێویستە بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی هێرشەکەدا قوتابیان بە ئۆنلاین لە خوێندن بەردەوام بوون و ئێستاش شوێنی دیکەیان بۆ دابین کردوون بۆ ئەوەی دوا نەکەون لە خوێندن و بۆ ساڵی داهاتووش بیناکەیان بۆ ئامادە دەکرێتەوە.
سەرەتای ئەم مانگە بەدرۆن هێرش کرایەسەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی و هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام جگە لەو بارەگایە زیانی ماددی زۆری بە بینا و ماڵەکانی دەرووبەری گەیاند.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری