سەروو 108 دۆلارە

نرخی نەوت دیسان دابەزی

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوت جارێکی تر رووی دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە سەروو 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 2.5.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلار و 2 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ 2.02٪ دابەزیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 101 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 2.98٪ دابەزیوە.

لەم ماوەیەدا بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز، رەوشی بازاڕی نەوت سەقامگیر نییە و دەشێت هەر گۆرانکارییەک لەو ناوچەیە، ببێتەهۆی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.