لەڕێگەی پاکستانەوە

ئێران پێشنیازی نوێ بۆ ترەمپ دەنێرێ

964+

ژوووری هەواڵ

بەرپرسانی باڵای ئێران لەڕێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە، پێشنیازێکی نوێ دەدەنە ئەمریکا بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتی و کۆتایهێنانی شەڕ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سی ئێن ئێن، ئێران دوایین پێشنیازی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناردووە بۆ نێوەندگیرە پاکستانییەکان.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە جگە لە خۆی و چەند کەسێکی کەم، کەس زانیاری لەسەر دۆخی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە، نرخی بەنزین لە ئەمریکا تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا 33 سەنت زیادی کردووە و ئێستا گەیشتووەتە تێکڕای 4.39 دۆلار بۆ هەر گالۆنێک (1 گاڵۆن یەکسانە بە 3.785 لیتر) کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە دوای تەممووزی 2022ـەوە.

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشداوە ، یاسادانەران و بەرپرسانی ئەمریکا هاوڕانین لەسەر ئەوەی ئایا وادەی یاسایی بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی بەبێ رەزامەندی کۆنگرێس بەسەرچووە یان نا، هاوکات ئیدارەی ترەمپ پێداگری دەکات کە رێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی بە کردەوە دوژمنکارییەکان هێناوە.

هەر ئەمڕۆش عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تێلیگرامی خۆیەوە بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی شەش وڵاتی ناوچەکە (عێراق، تورکیا، میسر، سعوودیە، قەتەر و ئازەربایجان) رایگەیاند، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ، خولێکی نوێی دانوستانمان بە نێوەندگیریی پاکستان دەستپێکردووە.” ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران بە نیازپاکی و بەرپرسیارێتییەوە هەنگاو دەنێت، بەڵام هێشتا متمانەیان بە بەڵێنەکانی ئەمریکا نییە.

بڕئارە ئەمشەو بە کاتی کوردستان دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریداوە وتراێک پێشکەش بکات و چاوەڕێدەکرێت باسی دووایین پێشهاتەکانیان لەگەڵ ئێران بکات.

کۆبوونەوەکەی ئێران و ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

کۆبوونەوەکەی ئێران و ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە