هەموو ساڵێک دووبارەی دەکەنەوە

گۆڤەند و سەیرانی 50 بنەماڵەی دێرینی زاخۆ پێکەوە

964+

شڤان عەبدوڵا

لە ناو سروشت و بەهاری جوانی کوردستاندا زیاتر لە 50 بنەماڵەی دێرینی زاخۆ کۆبوونەوە و سەیرانی شادی و هەڵپەڕکێ و بەزمی گۆرانییان سازکردووە و کەشێکی خۆشیان بۆ خۆیان دروستکردووە.

زاخۆییە دێرینەکان ک ەژمارەیان زیاترە لە 50 بنەماڵەیە هەموو ساڵێک وەرزی بەهار سەیرانێکی گشتی رێکدەخەن و پێکەوە بەشداری دەکەن.

سەعید رەزڤان کەسایەتی دێرینی بنەماڵەی زاخۆییەکان بە 964ـی وت، کاتێک ساڵانی کۆن کە ئۆتۆمبێلیش نەبوو، سەرجەم ئەم بنەماڵانە لەدەورووبەری شار ئاهەنگ و سەیرانەکەیان دەکرد، ئێستاش بەکۆمەڵ روو لە سروشتی گوندەکانی زاخۆ دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

10 ماڵ بەیەکەوە هاتوونەتە سەیران

10 ماڵ بەیەکەوە هاتوونەتە سەیران