سلێمانی

لە ئەمشەوەوە بە شێکی شەقامی 60 مەتری بەربەست دەکرێت

964+

توانا نەقی

لە ئەمشەوەوە بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی بە تەواوی بەربەست دەکرێت بە مەستی کاری قیرتاوکردن لە شەقامەکە.

ئەمڕۆ هەینی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ دەست دەکەن بە قیرتاوکردنی بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەمشەو کاتژمێر 8:30 خولەکەوە هەردوو دیوی شەقامەکە بە تەواوی بەربەست دەکرێن وەک ئامادەکاری بۆ سبەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆسەی قیرتاوکردنەکە لە مەودای نێوان (گۆیژە سیتی تا یوتێرنی نزیک مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەبێت.

شارەوانی داواش لە شۆفێران دەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی و قەرەباڵغی رێگاکانی دەورووبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن، تا ئەو کاتەی کارەکانیان کۆتایی پێدێت.