دەریان دەکەن و شوێنیان پێ نەدراوە
بەشێک لە پیشەوەرانی ناو دارفرۆشانی هەولێر داوای قەرەبوو دەکەن
964+
رێباز خدر- هەولێر
کۆمەڵێک لە کاسبکار و پیشەوەرانی شاری هەولێر لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە داوای چۆلکردنی شوێنەکەیان کراوە و بەبێ وەرگرتنەوەی قەرەبوو لەلایەن شارەوانیەوە.
رەسول عەلی یەکێک لەو پیشەوەرانەیە بە 964ـی وت، ئەم زەویە هی شارەوانیە ماوەی چەند ساڵێکە ئێمە زەوییەکە بەکاردەهێنین، بەڵام شارەوانی داوا دەکات کە شوێنەکەیان بۆ چۆڵ بکەین.
دەشڵێت ئێمە لاریمان نییە لە چۆڵکردنی بەڵام داوامان کردووە کە قەرەبوو بکرێینەوە هاوشێوەی ئەو کەسانەی لە رابردوو دا قەرەبوو کراونەتەوە کە ژمارەمان نزیکە 10 پیشەوەر دەبێت.
عمر حەوێز، کاسبکارێکی ترە باس لەوە دەکات و دەڵێت، هۆکارەکەی نازانین کە بۆچی ئێمە ناومان لەگەڵ لیستی ئەو 42 کەسە نییە کە قەرەبویان وەرگرتووە و لەلایەن شارەوانیەوە بەڵام ناوەکانی ئێمەی لەگەڵ نییە، کە ئێمە ماوەی 7 بۆ 8 ساڵ دەبێت لەوێ کار دەکەین، وە مافی خۆمانە کە قەرەبوو وەربگرین هاوشێوەی پیشەوەرەکانی تر.
لەسەر ئەو کێشەیە محەمەد یوسف سەرۆکی شارەوانی سێی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان قەرەبووکەیان لەسەر بنەمای جەردێک کردووە کە ساڵی 2023 ئەنجامدراوە، ئەماەشی کە ماون دەتوانن لە رێگەی ئەنجومەنی پیشەوەرانەوە ناوەکانیان بۆ بنێرن هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ قەرەبوو کردەوە و دیاری کردنی زەوی بۆیان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی