"هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم"

عەرەقچی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێڕاق کرد

964+

توانا نەقی

پێشوازی لەو هەڵبژاردنەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیش بۆ عەلی زەیدی دەخوازم ئەمە قسەی وەزیری دەرەوەی ئێرانە سەبارەت بە راسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.

عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، “دەستخۆشی لە چوارچیوەی هەمانگی دەکەم و پیرۆزباییش لە برای ئەزیز عەلی فالح زەیدی دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ پێکهێنانی حکومەت و خزمەتکردنی گەلی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.

وەزیزری دەرەوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران رێز لە سەروەری عێراق و هاوکارییەکانی لە جێگری پەیوەندی نێوان گەلی هەردوولا دەگرێت.

ئەم پیرۆزباییە لە کاتێکدایە ئەم ئێوارە ترەمپ رایگەیاند کە پشتیوانی و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق دەکەن.