بۆ رۆژنامەنوسان قسەی کرد

ترەمپ: ئێران دەیەوێت بگەنە رێککەوتن بەڵام من رازی نیم

964+

توانا نەقی

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێش بە رێکەوتنی فلۆریدا لە واشنتنەوە باسی پێشنیازەکانی ئەم دووایەی ئێران دەکات و وادیارە بە دڵی نەبووە و پێی رازی نییە.

ترەمپ بە روونی لەبەردەم رۆژنامەنوساندا دەڵێت، “لە دوایین پێشنیاری ئێران رازی نیم و سەرکردایەتی ئێران لەدەستچووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە رێگەی تەلەفۆنەوە دانوستان دەکەین”.

سەبارەت بە عێڕاق دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق قسەم کردووە و ئەو بە پشتیوانی ئێمە دەبێت بە سەرۆکوەزیران.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، کە گلەیی لە وڵاتانی ئەوروپا هەیە و باجی لەسەر بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەکانی یەکێتی ئەوروپا زیاد کردووە و بەشداریش دەبێت لە
لوتکەی وڵاتانی پیشەسازی جیهان جی حەوت.

هەر سەبارەت بە ئێران ترەمپ روونیکردەوە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین سەبارەت بە دانوستانەکان و لە پەیوەندیداین لەگەڵ پاکستانییەکان، ئێران دەیەوێت بگەنە رێککەوتن، بەڵام من رازی نیم.

ئێران پێشنیازی نوێ بۆ ترەمپ دەنێرێ

ئێران پێشنیازی نوێ بۆ ترەمپ دەنێرێ